رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویكردەوە، نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ، لەنێوان توركیا و ئیسرائیلدا بە خاكی سوریادا تێپەڕدەبێت، كە بەهۆی نفوزی سەربازیی هەریەكەیان لە باكوور و باشووری سوریا گرژییەكانی نێوانیان بەرزبووەتەوە.
لە وتارێكدا كە مایكل دۆران نووسیویەتی باس لەوە دەكات، قورسترین هەڵبژاردنەكانی بەردەم ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سوریادایە.
لە نووسینەكەدا مایكل دۆران، بەڕێوەبەری سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئینستیتیوتی هادسۆن لە واشنتن، پێیوایە «ئیسرائیل، ئەردۆغان بە هەڕەشە دادەنێت، بەتایبەتی دوای لێدوانەكانی دژی ئەو وڵاتە و میوانداریكردنی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس». هەروەها ئیسرائیل هەر ئامادەبوونێكی چەكداریی لە باشووری دیمەشق وەك هەڕەشەیەكی راستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكات و هەڕەشەی لێدانی پێشوەختەی كرد ئەگەر پێویست بكات.
نووسەری وتارەكە، پێشنیاری ئەوە دەكات كە ترەمپ لە رێگەی پلانێكی هاوسەنگەوە رۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت، پاشان ئیسرائیل ئازادیی كردەوەی ئاسمانی پێبدرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی لە هەڕەشەكان.