دوای كۆبوونەوەی وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان، چاوەڕوان دەكرێت دوای كۆبوونەوەی وەفدەكە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا، بڕیار لەسەر كاتی سەردانیكردنی وەفدەكە بۆ ئیمراڵی بدرێت.
بە پێی هەندێك سەرچاوە، وەفدی ئیمراڵی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەردۆغان نوسراوێكی بە 13 پێشنیازەوە پێشكەش بە ئەردۆغان كردووە، كە تیایدا داوای گۆڕانكاریی دەستووریی و چارەسەركردنی كێشەی كوردیان كردووە، بەڵام دواتر زۆربەی كەناڵەكانی راگەیاندن و گەورە لێپرسراوانی توركیا ئەم هەواڵەیان بە درۆخستەوە و تەئكیدیان كردەوە، كە هیچ نەرمیی نواندنێك لەگەڵ تیرۆر ناكەن و مەسەلەكە تەنها چەكدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكەیە، كە ئەوان ناوی «توركیای بێ تیرۆر» یان لێناوە.