بەزوویی كارتی بەشەخۆراك كارابكەنەوە

11:54 - 2025-04-17
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی خۆراكی كەركوك، لە راگەیەندراوێكیدا، داوا لە هەموو دانیشتوانی شارەكە دەكات، كە لە رێگەی ئەو ئەپڵیكەیشنەی لە ئەپڵ ستۆر و گووگڵ پلەی ستۆر بڵاوكراوەتەوە، كارتی بەشەخۆراكی خۆیان نوێ بكەنەوە، هەركەسێك نوێی نەكاتەوە یان رەتی بكاتەوە، بەشەخۆراكی خۆی و خێزانەكەی رادەگیرێت.
 لەوبارەیەوە، عومەر عەلی بەڕێوەبەری بەشی بڕیكارەكان، لە فەرمانگەی خۆراكی كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەكانیانەوە ئەو نوێكارییە بكەن، بەڵام دەبێت ژمارەی تەلەفۆنەكەی واتسئەپی هەبێت، چونكە پێشووتر سەرۆكی خێزان بە ژمارە تەلەفۆنی خۆی ناوی تۆماركردووە.
 وتیشی: نوێكردنەوەكە، بە بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت، ئەو خێزانانەشی كارتی نیشتیمانییان نییە، دەبێت بەخێرایی دەریبكەن، بەپێچەوانەوە تەنها لە ماوەی سێ مانگدا پشكەكە رادەگیرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دوای تەواوكردنی پرۆسەی نوێكردنەوە، كارەكانی زیادكردن و دابەشكردن و گواستنەوەش دەستپێدەكات.
هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان