دوێنێ 16/4 نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لە عیراق-سلێمانی دەستیپێكرد، كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین پانێڵ و دیدار بەڕێوەدەچن.
لە دیدارەكەدا، كە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەك سەركردە و لێپرسراوانی باڵای حزبی و حكومی لە هەرێمی كوردستان و عیراق و نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان و وەزیر و پەرلەمانتار و كەسایەتی ئامادەبوون، باس لە پێشهات و گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵات و ناوچەكە كرا و تەئكیدكرایەوە كە پێویستە عیراق لە ململانێكان دووربخرێتەوە و هەمووان بیپارێزن.