یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گفتوگۆی لایەنەکان تاوەکو گرژییەکان کەمبکرێنەوە.
لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی و پارتی لەسەر پرەنسیپی حکومڕانی رێککەوتوون و وەفدی هەردوولا لە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە زووترین کاتدا.
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆکانمان بەردەوامە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوەیە ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان نەکرێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان.