خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق لە سلێمانی پێشوازیکرد لە خاتوو دی کۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی قازانج نەویستی وەزارەتی ڕەسەنی ئەمریکا و وەفدی یاوەری.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە خاتوو سارا لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئامادەی بوو گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرد کە لە بواری خزمەتگوزارییە مرۆییەکاندا کاردەکەن بەتایبەتی ئەوانەی تایبەتن بە منداڵان و ژنان و ئەو ئاستەنگیانەی ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکان دەبنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی پێداویستی جیهان و کەمی بودجە.
خانمی یەکەم ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا لەڕێگەی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی رێخراوە ئامانجدارەکان و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشتر لەڕێگەی بەشداری خودی کۆمەڵگا و هەروەها پڕۆژەکانی تواناسازی ژنان و چالاکییە جەماوەریەکان و بوارەکانی دیکەی هاوکاری.
خانمی یەکەم داوای لە حکومەتەکانی جیهان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان کرد کە چاودێری و پەروەردەی منداڵان لەو کۆمەڵگایانەدا بکەن کە بەدەست کاریگەرییەکانی بارودۆخی ناوخۆیی و هەرێمییەوە دەناڵێنن لە سەرووی لیستی ئەولەویەتەکانیانەوە و لە پێشەوەی بەرنامەکانیاندا و جەختیکردەوە کە ئەو پرسانەی ئەمڕۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگی پێدەدەن دەبێت بە پاراستنی کەرامەتی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان بۆ پەروەردە و ژیانێکی ئاسایی و تەندروست دەست پێبکات.
خاتوو دی کۆک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بینینی خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ستایشی هەوڵە بەرهەمدارەکانی کرد وەک نووسەر و سیاسەتمەدار و داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان و پشتیوانی بەردەوامی بۆ ژنان لە عیراق.
لەبەرامبەردا خاتوو سارا لەتیف جەمال ڕەشید سەرنجی ئەو بوارە گرنگانەی خستەڕوو کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاری تێدا دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستیی مرۆیی و گەشەپێدانی منداڵان و خێزانە زیانلێکەوتووەکان و کەمپەکانی پەنابەران و ئاماژەی بەوەدا کە پاراستنی منداڵان و دابینکردنی ژیانێک کە کەرامەتی ئەوان بپارێزێت مافێکی مرۆڤانەیەو هاوتەریبە و یەکسانە بە مافی ژیان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەستی ئاسایش و سەقامگیرییان تێدا دروست دەکات کە بنەمای گەشەسەندنی گەلان و نەتەوەکانە.