سەرۆک بافڵ پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق دەکات

02:25 - 2025-04-17
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و جانێت ئەلبێردا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەردەوامی هاریکارییەکانی نێوان هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان.

سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ هاریکارییە سەربازییەکانی هۆڵندا بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق هەبوو و رایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش ماون و هیوادارم لە پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن.

باسکردن لە دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان