عیراقچی بۆ ئەمریکا: ئەو جۆرە لێدوانانە خزمەت بە دانوستانەکان ناکات

03:04 - 2025-04-17
جیهان
54 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە لێپرسراوانی ئەمریکا کرد لە هەڵوێست و گوتارە دژ بەیەکەکانیان بوەستن و رایگەیاند، ئەو جۆرە لێدوانانە خزمەت بە پرۆسەی دانوستانەکان ناکات.

وتەکانی عیراقچی وەک وەڵامێک بۆ دوایین لێدوانی ستیف ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا هات، کە دوایین مەرجی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکراکرد کە بە تەواوی دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت.

قسەکانی عەباس عیراقچی لە کاتێدایە، کە رافائێل گروسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە تارانە و لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران بەرنامەی ئەتۆمی و خولی دووەمی دانوستانەکان تاوتوێدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان