رۆب مۆر، كه‌سایه‌تی خاوه‌نكاری به‌ریتانیا، كه نووسه‌ری چه‌ندین كتێبه له بواری وه‌به‌رهێناندا، له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆیدا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگه‌یاند: ملیۆنێره‌كانی به‌ریتانیا، له وڵاتی خۆیان هه‌ڵدێن و رووده‌كه‌نه ئیمارات، به تایبه‌تیش شاری دوبه‌ی.
ئه‌و خاوه‌نكاره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، به‌هۆی هه‌ڵاتینی سه‌رمایه و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانه‌وه بۆ دوبه‌ی زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به به‌ریتانیا گه‌یشتووه، چونكه كۆی ئه‌و سامانه‌ی له وڵاته‌كه چۆته ده‌ره‌وه به چه‌ندین ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
CNN