پانێڵێك تەوەرەکانی رۆژنامەی کاغەز و سۆشیال میدیا و ژنان لە رۆژنامەگەری کوردیدا کۆدەکاتەوە

04:14 - 2025-04-21
هەمەرەنگ
18 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیدا، زانکۆی جیهان - سلێمانی سێ تەوەری گرنگی رۆژنامەگەریی لە پانێڵێکدا کۆدەکاتەوە، کە تایبەتن بە رۆژنامەی کاغەز و سۆشیال میدیا و ژنانی رۆژنامەنوس و راگەیاندنکار.
بڕیارە سەعات 10ی بەیانی رۆژی سێشەممە 22-4-2025 پانێڵەکە لەناو زانکۆی جیهان – سلێمانی بۆ هەریەك لە د.کاروان عەلی سەبارەت بە «گرنگی و بایەخی رۆژنامەگەریی کاغەز، مانەوەی بە زیندوویی»، رۆژنامەنوس محەمەد رەئوف لەبارەی «سۆشیال میدیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە»، خاتوو هانا شوان دەربارەی «رۆڵی ژنان لە بواری رۆژنامەگەریی کوردیدا؛ بەربەستەکان و دەستکەوتەکان» رێکبخرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان