وەفدی هەرێم و بەغدا لە بارەی نەوتەوە کۆبوونەوە

06:31 - 2025-04-20
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو وەفدی حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەفدێكی كۆمپانیا نەوتییەكانی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كار و چالاكیی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی نەوت كراوە و بۆچوونی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی نەوت لە هەرێمی كوردستان وەرگیراوە.

دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عیراق چەندین كۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێقۆڵی لەنێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا نەوتییەكان ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان