به‌بۆنه‌ی 127 مین ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردییه‌وه، لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق كۆڕێكی بۆ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د ساڵح به‌رزنجی ده‌رباره‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی رێكخست.
سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه، مه‌روان ئه‌لعانی سه‌رۆكی لقه‌كه پیرۆزبایی موئه‌یه‌دلامی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقی گه‌یانده سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كورد و رۆڵی ره‌وانشاد مام جه‌لال- ی له بواری رۆژنامه‌گه‌ری عیراقی به‌رز نرخاند، كه یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق.
دواتر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د ساڵح عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی تیشكی خسته‌سه‌ر مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی كه به ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (كوردستان)ه‌وه له 22 ی نیسانی 1898 ده‌ستیپێكرد
رزگار كه‌ركوكی