ده‌والی ده‌ركه‌وتنی مولوله‌كانی خوێنه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێست و نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه زیاتر ژنان و پیاوان له تەمەنە جیاوازه‌كاندا توشی ده‌بن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، دكتۆر دێژین فایه‌ق سۆڵه‌یی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری بۆرییه‌كانی خوێن و ده‌والی به كوردستانی نوێی وت: شلبوونه‌وه‌ی بۆری خوێنهێنه‌ره‌كان به‌هۆی دیی ئێن ئه‌یه‌وه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی مولوله‌كانی خوێن له چه‌ند شوێنێكی جه‌سته و بۆماوه‌ییه‌وه له‌رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه كه‌سه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت: نه‌خۆشییه‌كه زیاتر له قاچدایه، به‌ڵام له چوار ده‌وری منداڵدانی ژنان و ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان و سك و سمتدا بوونی هه‌یه، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه‌ش رێژه‌كه‌ی جیاوازی ده‌بێت، زیاتر له‌نێو ره‌گه‌زی مێدا ده‌بینرێت به‌هۆیی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی تووشی ده‌والی ده‌بێت وه‌ك: قاچ مووی كه‌متر پێوه‌یه و ئاسان ده‌بینرێت.
دکتۆر دێژین فایه‌ق سۆڵه‌یی وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له زیادبوونی ده‌والی بكرێت، پێویسته له لای پزیشكی تایبه‌ت سۆنه‌ر بۆ بۆرییه خوێنهێنه‌ره‌كان بكرێت و رێنمایی بدرێته كه‌سه‌كه تا وه‌رزش بكات و ده‌والیه‌كه‌ی زیاد نه‌كات، كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كه به پێ رۆشتنی به‌رده‌وامی رۆژانه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات به به‌رده‌وامی.
ئه‌و پزیشكه جه‌ختیشیكرده‌وه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیی ده‌والی نه‌شته‌رگه‌رییه له‌رێگه‌ی له‌یزه‌ره‌وه، كه شوێنی ده‌والیه‌كه سڕ ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات تا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه ئه‌و خوێن هێنه‌رانه لاده‌برێن، جیاواز له جوانكاریی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ده‌ماره‌كان له ژێر پێسته‌كه‌وه لاده‌برێت تا جارێكی دیكه ده‌رنه‌كه‌ونه‌وه و زیاد نه‌كه‌ن.