پەیامی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتی بۆ رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی

07:59 - 2025-04-21
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە

لەیادی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی  و ١٢٧ ساڵەی دەرچوواندنی یەکەمین رۆژنامەی کوردی  (کوردستان) لەسەر دەستی میقداد مەدحەت بەدرخان، لە قاهیرەی پایتەختی مسر، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کورد دەکەین کە پیشەییانە و لێبڕاوانە لەخزمەتکردن بە رەوتی رۆژنامەگەری و فراوانکردنی پانتایی ئازادی رادەربڕین و ئازادی نووسین خزمەتیان کردوەو بەردەوام لە
کارکردن.

ئێمە لە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لەسەر هەمان بیروباوەڕ و رێبازی کوردایەتی سەرۆک مام جەلال و پابەند بە بنەماکانی پیشەیانەی راگەیاندن و دیموکراسی، پشتیوانی و هەماهەنگی ئەهلی قەڵەم و نووسین و میدیاکارانین و وەک هەمیشە لەگەڵیان دەبین بۆ نەهێشتی ئاستەنگەکانی بەردەم کاری رۆژنامەوانی و هەموو هەوڵێک دەدەین تا یاسای کاری رۆژنامەگەری و مافی بەدەستخستنی زانیاری باشتر جێبەجێ بکرێت یان هەمواربکرێتەوە بە ویستی رۆژنامەنووسانی ئازاو ئازاد و پێشخستنی ئەزموونەکەمان.

یادی رۆژنامەگەریی كوردی لەكاتێكدایە، كە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روماڵی هەواڵ و رووداوەكاندا، بە سەنگینی و بەرپرسانە مامەڵە دەكات و لە بازنەی گوتارێكی شێنەیی كوردانە و نیشتمانیانە پەیامەكانی ئاراستە دەكات و ئەرکی راستەقینەی خۆی بێ گوێدانە هەموو ئەو مەرامانەی راگەیاندن لەئەرکە راستەقینەکەی دوردەخاتەوە! راستگۆیانە و بەرپرسیارانە زانیارییەکان وەک خۆی دەگەیەنین و لەدوایین بڕیاریشمان بۆ خۆلادان لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی مەرگ و مردن نیشانەی ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی و ئاكارییە.

رۆژی رۆژنامەگەری لە رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبێت، هیوادارین  هەموولایەکمان  هاوکاربین، بۆ یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ ئازادی رۆژنامەگەری سەنگین و بەرپرسیا

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان