راوێژکاری سودانی: ترسی مووچەتان نەبێت

10:59 - 2025-04-21
عیراق
30 جار خوێندراوەتەوە

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق، دڵنیایی دەدات کە پێویست ناکات مووچەخۆران ترسیان لە دابینکردنی مووچەکانیان هەبێت.

مەزهەر محەمەد  رایگەیاند کە تەنها بودجەی گشتی عیراق لە توانایدایە سەرجەم پێداویستییە سەرەتاییەکانی فەرمانبەران، خانەنشینی، چاودێری كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەكانی دیکەش دابین بکات.

ئەم دڵنیاییە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوت دابەزیوە و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەکرێت، لە کاتێکدا عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی داهاتی سەرەکیی پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان