ساڵی 1976 كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشی نوێی به‌رپاكرده‌وه، هاوكات په‌یوه‌ندیكرد به هه‌ندێك له لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاڤای كوردستانه‌وه بۆ هاوكاری و به‌شداریكردنیان له شۆڕشه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كوردپه‌روه‌رانی رۆژئاڤای كوردستان به شانازییه‌وه وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی یه‌كێتیان دایه‌وه، به‌تایبه‌ت پارتی سۆسیالیستی كوردی سوریا كه دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ پارتی چه‌پی دیموكراتی كورد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له 1/7/1977 دوانزه گه‌نجی كوردپه‌روه‌ری رۆژئاڤای كوردستان كه ئه‌ندامی (پارتی سۆسیالیستی كورد له سووریا)بوون، به فه‌رمانده‌یی هه‌ڤاڵ عه‌زیز چه‌ركه‌س له قامیشلۆوه به‌ره‌و باكوری كوردستان به‌ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو هێزی شۆڕشی نوێ به مه‌به‌ستی هاوكاری لۆجستی و گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به شۆڕشه‌كه.
له‌م رووه‌وه هه‌ڤاڵێك له پارتی چه‌پی دیموكراتی كوردی له رۆژئاڤای كوردستان، وتی: گروپێكی حزبه‌كه‌مان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵی شه‌هید عه‌زیز چه‌ركه‌س، به‌پێ كه‌وتنه‌ڕێ به‌ره‌و باكور، 10 رۆژیان پێچوو تا گه‌یشتنه ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ڤاڵه‌كانمان وه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی یه‌كێتی ده‌ستیانكرد گه‌یاندنی په‌یامی شۆڕش و چالاكی، به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژی 13/10/1977 له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتی به فه‌رمانده‌یی ملازم حه‌سه‌ن خۆشناو له ده‌وروبه‌ری گوندی كفری-ی باكوری كوردستان كه‌وتنه بۆسه‌ی خێڵه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك خێڵی (گۆی) كه زیاتر له دوو سه‌د كه‌س بوون، له ئه‌نجامدا عه‌زیز چه‌ركه‌س و دوو هه‌ڤاڵی ترمان و له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیش ملازم حه‌سه‌ن خۆشناو و نۆ پێشمه‌رگه‌ی تر شه‌هید بوون، ئه‌وانه‌ی تر له هه‌ڤاڵانی ئێمه (مسته‌فا خوخێ) چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تری یه‌كێتی به دیلگیران و دوای شه‌ش مانگ ئازاد كران، ده‌ستییش به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ندین پارچه چه‌كی قورسی وه‌ك دۆشكه‌دا، گیرا.
كورته‌ی ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید عه‌زیز ئیبراهیم عه‌بدولحه‌مید ناسراو به عه‌زیز چه‌ركه‌س، ساڵی 1947 له هۆزی حه‌سه‌نان له عاموودای رۆژئاڤای كوردستان له دایكبووه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بووه، له دوای خۆی چوار كچی به‌جێهێشتووه به‌ناوه‌كانی (رۆژین، هێلین، شرین، نۆشین) و هاوسه‌ره‌كه‌شیی ناوی (تاریا)یه.
ساڵی 1976 په‌یوه‌ندیكردووه به پارتی سۆسیالیستی كوردی سوریاوه و بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، رۆشنبیر‌و سیاسییه‌كی كاریگه‌ربوو، ساڵێك له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه زیندانی كراوه.
ساڵی 1971 ئه‌ركی رێكخستنی خوێندكارانی كورد له سوریا و رۆژئاڤای كوردستان له ئه‌ستۆ بووه و ساڵی 1977 په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و شۆڕشی نوێوه كردووه.
یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركرده كوردانه‌ی رۆژئاڤای كوردستان كه هه‌ر زوو پشتیوانی له یه‌كێتی و شۆڕشی نوێكرد و ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژكردن.
ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی