فلاشی ئابووری

ئەمریكا و گەورەترین كورتهێنانی بازرگانی

10:26 - 2025-05-08
ئابووری
69 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی داتانی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا، تەرازووی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە مانگی ئاداری رابردوودا رووبەڕووی گەورەترین كورتهێنان بۆتەوە و هۆكارەكەشی ئەو گومرگە زۆرەیە كە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی وڵاتەكە بەسەر شمەك و كاڵای بیانیدا سەپاندوویەتی.
داتاكان ئاماژە بەوەدەكەن، كورتهێنانی بازرگانی لەو مانگەدا 140.5 ملیار دۆلار بووە و رێژەكەی گەیشتۆتە %14، ئەو رێژەیەش بە رادەیەك بەرزە، كە بازرگانیی ئەمریكا لە ساڵی 1992وەوە تا ئێستا بەخۆیەوە نەدیوە.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان