پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و كۆریای باشوور زیاتر پەرەی پێدەدرێت

11:04 - 2025-05-08
کوردستان
38 جار خوێندراوەتەوە
دیداری جێگری سەرۆكی هەرێم و كونسوڵی كۆریای باشوور

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە سینچۆل لیم كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی هەرێم جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور كردەوە، هەروەها خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ كاری هاوبەش و بەرەوپێشچوونەكان دووپاتكردەوە، بەتایبەت لە بوارەكانی گەشەپێدانی ئابووری، ئاوەدانكردنەوە، پەروەردە، تەندروستی، سوودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشكەوتووەكانی كۆریای باشوور.
لای خۆیەوە، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور، جەختی لە پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە لە گشت بوارەكاندا، ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەكەشی بە گرنگ زانی بۆ بەرەوپێشچوون و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان