شه‌ماڵ محه‌مه‌د نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی (یار به خاڵه‌وه) تۆمار كردووه و له رادیۆی خاك په‌خش ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شه‌ماڵ محه‌مه‌د تۆفیق به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له ساڵی 1976 ده‌ستم به گۆرانی وتن كردووه، سه‌ره‌تا به شێوه‌ی كۆرس بوو له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی، دواتر له ساڵی 1980 یه‌كه‌مین گۆرانی خۆم به ناوی (ناسك) تۆمار كرد كه ئاواز و هونراوه‌كه‌ی هی مامۆستا خالید دلێر بوو، تا ئێستا زیاتر له 30 گۆرانیم تۆماركردووه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی داهاتووی خۆی، وتی: به‌نیازم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سه‌باحی سه‌نتور كار له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌قامی كوردی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای فۆلكلۆر به‌سه‌رپــــــــه‌رشـــتی هونه‌رمه‌ند ســــه‌باحی سه‌نتور لـــــــــه ساڵی 2001 كارمان كرد.
له‌بــــاره‌ی دۆخـــــــی ئێستای گۆرانی و ئاوازی كوردی، وتی: ته‌مه‌ن حه‌زه‌كان ده‌گۆڕێ، ته‌مه‌نی ئێمه به گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان تایه‌ر تۆفیق، حه‌سه‌ن زیره‌ك، محه‌مه‌دی ماملێ راهاتووه و ناتوانین له‌و گۆرانییانه بچینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئاواز و گۆرانی ئێستا نامجووڵێنن و تام و چێژی جارانم پێنابه‌خشن، ئه‌وه‌نده‌ی كه گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كان چێژمان پێده‌به‌خشن.
هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: نوێترین به‌رهه‌می خۆم به ناوی (یار به خاڵه‌وه) تۆمار كردووه و له رادیۆی خاك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌رم ده‌ستكه‌وێت به‌نیازم بیكەم به ڤیدیۆ كلیپ، ئاوازی گۆرانییه‌كه فۆلكلۆره، بڵند قه‌ره‌داغی به هاوكاری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی میوزیسیان، هێمن حسێن و یادگار عه‌زیز و نه‌ژاد به‌رزنجی كاری میوزیكیان بۆ كردووه.
له كۆتاییدا، هونه‌رمه‌ند داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه رێزی تایبه‌ت له هونه‌رمه‌ندان بگرن و گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرن و پاڵپشتی و كۆمه‌كی هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو و هاوكات به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یارمه‌تی و كۆمه‌كانه بكرێت كه پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندانی پێده‌كرێت.
جه‌واد حه‌یده‌ری