كەركوك دەبێتە خاوەن كارگەی ریسایكلینی خۆڵ و خاشاك

11:48 - 2025-05-13
کوردستان
33 جار خوێندراوەتەوە

هەنگاوی جددی نراوە بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی ریسایكلینی خۆڵ و خاشاك، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەڵمانی و فینلەندی گفتوگۆ دەستپێكراوە بۆ دامەزراندنی كارگەكە.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دروستكردنی كارگەی ریسایكلین هاوشێوەی چەندین پرۆژەی دیکەی گرنگ، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی ئیدارەی ئێستای كەركوك  و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی جددیی نراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا كارەكانی دەستپێدەكرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان