مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات «هەسەدە» لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان «پەكەكە» دەڵێت: «جێگای رێزە».
عەبدی لە رێی پەیامێكەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X جەختیكردۆتەوە، بڕیاری پەكەكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێكهاتەی رێكخستن، كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری و دەستپێكردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموكراسی لەسەر بانگەوازی سەرۆك ئۆجەلان، جێگای رێزە.
دەشڵێت: «لە قۆناغی رابردوودا پەكەكە رۆڵێكی مێژوویی هەبووە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێستاش هەمووان متمانەمان بەوە هەیە، كە ئەو هەنگاوە رێگاخۆشكەر دەبێت لەبەردەم قۆناغی نوێی سیاسی و ئاشتی لە ناوچەكەدا».
مەزڵوم عەبدی لەكۆتایی پەیامەكەیدا، هیوایخواستووە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەنگاوی گرنگ بنێن و پاڵپشتی و پشتیوانی پێویست پێشكەش بكەن.
ئاژانسەکان