هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاریی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و تای خوێنبه‌ربوون ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و كاره‌ساته‌كان، به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كــــــه به‌سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری ناوخۆ و ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ته‌ندروستی، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، سه‌رۆكی ده‌سته و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڕێوه‌چوو، په‌تای تای خوێنبه‌ربوون و وشكه‌ساڵی تاوتوێكران و بڕیار و رێكاری پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه دیاریكران.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كاری و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریی له تای خوێنبه‌ربوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، تاوتوێكران.
كوردستانی نوێ – هیوا كازم