دیداری شیعری (جان دەمۆ) لەكەركوك

10:52 - 2025-05-15
هەمەرەنگ
31 جار خوێندراوەتەوە

لقی كەركوكی یەكێتیی نووسەرانی عیراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەر و ئەدیبانی كەركوك، دیداری شیعری (جان دەمۆ)ی رێكخست.
ســـەرەتــــــــای دیــــــــدارەكــــە د. عەبدولكەریم خەلیفە لە وتەیەكدا باسی لە گرنگی دیدارەکە کرد و ئاماژەیدا بە رۆڵی شیعری شاعیری كۆچكردووی ئاشوری (جان دەمۆ).

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا هەر یەك لە شاعیران (ستار ئەحمەد، فەیسەڵ هەمەوەندی، ئەحمەد شوانی، زەكرەیات عەبدوڵڵا، عەباس گەیار، موهەنەد ئەلتەیب، مۆشی پۆڵس، ئەیوب بامبوقچی، ئەحمەد گەلتەكین، عەباس داودی، سەیف رەعەد، محەمەد ئیبراهیم، د. تۆفیق ناسر، جەمال شەریف) چەندین دەقی شیعرییان خوێندەوە كە تێیدا باسیان لە عەشق و جوانی و پێكەوەژیان دەكرد و بەشێکی دیدارەکەش بۆ شیعری ژنان تەرخان کرابوو. 
رزگار كەركوكی

بابەتە پەیوەندیدارەکان