ژمارە 899ی هەفتەنامەی ژیانەوە بڵاوكرایەوە، تێیدا كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بە پرسی ژنان لەخۆ دەگرێت، لەوانە، لە لاپەرەی یەكدا سەیوان رۆستەم بابەتی بە ناوی (بەهار و سەیران و ژینگە) نووسیوە، هاوكات لە لاپەڕە دووی هەفتەنامەكەدا بابەتێكی كۆچەر بە ناوی (بڕیارێكی پەروەردەی سلێمانی بۆ راگرتنی گەشتی خوێندكاران ناڕەزایی بەشێك لە خوێندكاران و مامۆستایانی لێدەكەوێتەوە) بڵاوكراوەتەوە، لەلاپەڕەی سێ دا چیا یاسین بابەتێكی بە ناوی (بەردی بەنرخ، خشڵێك بۆ جوانی یان چارەسەر) نووسیوە، لەلاپەڕەكانی چوارەم و پێنجەمدا بابەتێكی رێزان حەسەن بەناوی (سێكس، نامووس، شەرم و باج وەرگرتن لە دونیای ئۆنلاین) بڵاوكراوەتەوە. لاپەڕەی شەش بۆ دوو بابەتی (گەلاوێژ بیرەرییەكانی ئەنوسێت) و (هێرۆ عومەر ژنێك لە هەوڵ و ماندووبوون) تەرخان كراوە و لە لاپەڕە حەوتدا دوو بابەتی (ساڵانی ئاگر و بەفر) و فیلمی دۆكۆمێنتاری (تۆز) بڵاوكراوەتەوە، لە دوالاپەڕەشدا سێ بابەتی (هونەری ئەوروپی مانێزم تا مۆدێرنیزم) و (نیشانە پێشوەختەكانی زەهایمەر) و (بێ مەیلیت) خراونەتەڕوو.
ژیانەوە، بڵاوكراوەیەكی كۆمەڵایەتی و رووناكبیریی تایبەتە، یەكێتیی ژنانی كوردستان دوو هەفتە جارێك دەریدەكات.
باشیلا جەعفەر