دوێنێ لە خورماتوو، لە رێوڕەسمێكی شایستەدا یادی شەهیدانی سێدارە كرایەوە.
رێوڕەسمەكە لە هۆڵی كۆشكی رۆشنبیری بەئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەڵاحەدین و كەسوكاری شەهیدان و چینوتوێژەكان بەڕێوەچوو. لە رێوڕەسمەکەدا حەوت مۆم بۆ حەوت شەهیدی لەسێدارەدراوی خورماتوو، لەلایەن كەسوكاریانەوە داگیرسێنرا.
پاشان، وتەیەك لەلایەن مەلا كەریم شكور، پێشكەشكرا و تێیدا باسی لە ئازایەتی و قارەمانێتی حەوت شەهیدەكە كرد، كە بەداخەوە پاش دەستگیركردنیان، لە ساڵی 1986 لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدران.
لە كۆتایی رێوڕەسمەكەشدا، خەڵاتی رێزلێنان بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشكرا.
عومەر ئاوارە