هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، پیرۆزبایی لە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکات

12:45 - 2025-05-15
کوردستان
38 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی ٦٣ هەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لەمەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و تێکڕای مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان جگە لە ئەرکی پەروەردە و فێرکردنیان کە هەموومان قەرزاری مامۆستاین و سەرمەشقی کاروانی پێشکەوتنن، لە شۆڕشەکانی گەلەکەماندا نەخشی گەورەیان هەبووە و بە دوانەی (چەک-قەڵەم) بەشداری کارا و گرنگیان کردووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پشتیوانی ماف و داخوازییە رەواکانی مامۆستایانە و بەچاوی رێزەوە سەیری بایەخ و پێگەی سەنگینیان دەکات و ستایشی هەڵوێستی نیشتمانیانەی مامۆستایان دەکات کە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابوری نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت و لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا چرای خوێندن و فێربوونیان خامۆش نەکردو بەردەوامن لەبەخششی پەروەردەو فێرکردن.
ساڵیادتان پیرۆز و هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتندابن و رۆحی ئەو مامۆستایانەش شادبێت کە لەپێناوی خوێندن و ئازادی کوردستاندا گیانیان بەخشی.

رفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان