ئەمڕۆ هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لەهەڤاڵ (سالار مەحمود) لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و هەڤاڵانی مەڵبەند.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، ستایشی هەوڵ و رۆڵی مەڵبەندی گەرمیان و هەڤاڵانی کردو بەگرنگییەوە بایەخی گەرمیان و مەڵبەندەکەی هەڵسەنگاندو وتی: "قوربانی و تێکۆشانی گەرمیان و گەرمیانییەکان بایەخێکی گرنگیان لەلای یەکێتی هەیە و وەک هەمیشە خزمەتکار و پشتیوانیانین".
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی بۆ هەڤاڵانی مەڵبەندی گەرمیانی روونکردەوە کە بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ، لە هەموو روویەکەوە یەکێتی بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێت، لەوبارەیەوە وتی: "هەتا لە ژیانی حزبی و حکومڕانیشماندا لەئاست داخوازی و داواکاری گەلەکەماندابین".
نزیکبوونەوەی یادی پەنجا ساڵەی یەکێتی بۆ جۆشدانەوەی رێکخستنەکان و هەڤاڵان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژارنە پەرلەمانییەکەی عیراق کە بڕیارە لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)