تابلۆیەکی مارلین مۆنرۆ بە 200 ملیۆن دۆلار

08:40 - 2022-03-27
هەمەرەنگ
500 جار خوێندراوەتەوە

خانەی کریستیز بۆ فرۆشتنی کەلوپەلە دەگمەن و گرانبەهاکان، بڕیاریداوە مانگی داهاتوو زیادکردنێکی ئاشکرا بەڕێوەببات و تیایدا تابلۆیەکی هونەرمەندی کۆچکردوو «مارلین مۆنرۆ» نمایشبکات بۆ فرۆشتن.
خانەکە ئەوەشی راگەیاندووە کە نرخی تابلۆکە 200 ملیۆن دۆلارە و بە یەکێکیش لە تابلۆ هەر جوان و دەگمەنەکانی ئەم هونەرمەندە کۆچکردووەی ناوبردووە، قەبارەی تابلۆکە «40سم – 100سم»ە و هونەرمەندی جیهانیی «ئەندێ وارهۆڵ» ساڵی 1964 کێشاویەتی.
هەروەها دەربارەی تابلۆکەی «مارلین مۆنرۆ» «ئەلیکس رۆتەر» بەڕێوەبەری کارگێڕی خانەی کریسیز رایگەیاندووە:
پارەکەی تەرخاندەکرێت بۆ کڕینی دەزگای «تۆماس ودوریس» لە سویسرا کە دەزگایەکی خێرخوازییە و ئامانجی هاوکاریکردنی منداڵانە لە رووی تەندروستی و فێرکردنەوە.
ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان