شەهید رەشید پونگینەیی

09:45 - 2025-05-26
کوردستان
32 جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر مەنتك

 

شەهیدان رەمزی مقاوەمەت و بەرخودانی شۆڕش و گەورەترین هێزی نیشتمانن، جوانترین دیاریی خواوەندن بۆ میللەتەكەیان، خۆشەویستیی ئەوان بۆ خاك، گەورەتربوو لە بەرژەوەندییە تایبەتییەكان، بۆیە ئازا و خۆنەویست و بەهێز بوون.  رەشید پونگینەیی یەكێكە لەو شەهیدانە و لێرەدا پوختەیەك لە ژیان و خەباتی دەخەینەڕوو.
شەهید رەشید حەمەد رەسوڵ ئیبراهیم ناسراو بە رەشید پونگینەیی، لە دایكبووی ساڵی 1964ی گوندی پونگینەی ناحیەی هیران، قەزای شەقڵاوەیە و دەرچووی قۆناغی ناوەندییە.
ساڵی 1979 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی بزووتنەوەی سۆشیالیستی كوردستانەوە، هەمان ساڵ بووە بە پێشمەرگەی حزبی سۆشیالیستی كوردستان لە هەرێمی 10ی سەفین.
بەشداریی چەندین چالاكی پێشمەرگانەی كردووە، كوڕی خانەوادەیەكی تێكۆشەرە و برایەكیشی شەهیدە.
رۆژی 2/5/1982 لە نێوان گوندی گەرۆتە و پونگینە، شەهید كرا و دوا پلەی كادری حزبی بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان