هەرێم كەمال ئاغا: هەوڵەكان بۆ چارەسەری گرفتی مووچە چڕكراونەتەوە

12:30 - 2025-06-01
کوردستان
88 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوە دەخاتەڕوو كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆدەبنەوە.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەهۆكاری دروستبوونەوەی گرفتی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، فراكسیۆنە كوردستانییەكان یاداشتێكیان بۆ محەمەد شیاع سودانی ناردووە و داوای كۆبوونەوەیان كردووە، وتیشی: پێویستە سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ راستەوخۆ چارەسەرێكی بەپەلە بۆ ئەو گرفتە بدۆزێتەوە، كە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵ یەكناگرێتەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، ئەوەی ئاشكراكرد كە «هەوڵەكان بۆ چارەسەری گرفتی مووچە چڕكراونەتەوە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامێكی هەبێت بەتایبەتی بۆ مووچەی مانگی پێنج و دواتریش كار بۆ چارەسەری ریشەیی مووچە دەكرێت».

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان