شەهید جەمال حەمەساڵح چراغ ناسراو بە جەمالەسوور، لە دایكبووی ساڵی 1967ی گوندی مۆرتكەی سەر بە ناوچەی تاوگۆزیی قەزای دەربەندیخانە، لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و شۆڕشگێڕدا چاوی كراوەتەوە، هەر بۆیە لە منداڵییەوە هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانیی هەبووە و لە گەورەبوونیشدا لەگەڵ خەم و ئازارەكانی گەلەكەیدا ژیاوە، لەوێوە رقی تۆڵە و بەگژداچوونەوەی دوژمنی لەلا ئەستوورتر دەبێت، بۆیە هەمیشە هاوكاریی تێكۆشەرانی شۆڕشی نوێ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە و هەر لەو كاتانەشدا پەوەیوەنیی كردووە بە رێكخستنەوە، دواتریش لە ساڵی 1984دا پەیوەندیی كردووە بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە و لە تیپی 55ی قەرداغ چەكی شەرەفی كردۆتە شان.
بەهۆی ئازایەتی و لێوەشاوەییەوە كراوەتە فەرماندەی كەرتی سێی دەربەندیخان لە تیپی 55ی قەرەداغ.
لە چەندین نەبەردی و داستانی پێشمەرگانەدا بەشداریی كردووە، وەك: شەڕی دسكەرە، بانیخێڵان، سەربازگەی قادركەرەم و زۆری دیكە.
بەداخەوە، رۆژی 19/9/1986 لە شەڕە سەختەكەی قادركەرەمدا شەهیدكرا و چووە ریزی نەمرانەوە.
محەمەد عەبدولڕەحمان