هیندستان لە ئابووریدا پێش ژاپۆن كەوت

01:12 - 2025-05-26
ئابووری
29 جار خوێندراوەتەوە

بی ڤی ئاڕ سۆبراهمانیام سەرۆكی دامەزراوەی نیتی ئایۆگی هیندی رایگەیاند: هیندستان بۆتە چوارەم وڵاتی گەورەی ئابووری و بەوەش توانی پێش ژاپۆن بكەوێت.
سۆبراهمانیام وتی: لەبەرئەوەی هێزی ئابووریی وڵاتەكەیان گەیشتۆتە چوار تریلیۆن دۆلار، پلەی چوارەم وڵاتی گەورەی ئابووری بەدەستهێنا و ئێستا تەنیا ئەمریكا و چین و ئەڵمانیا ئابوورییەكەیان لە ئابووریی هیندستان بەهێزترە. ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنی داتاكان پشتی بە راپۆرتەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بەستووە.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان