بە پێی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز، ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریكا پلان بۆ ئەوە دادەنێت سەرجەم كۆت و بەندەكانی سەر بەكارهێنانی خەڵوز و غاز هەڵبگرێت، كە لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبادا بەكاردەهێنرێن و دەبنە هۆی پەنگخواردنەوەی گەرما.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریكا پێی وایە بەكارهێنانی خەڵوز و ئەو جۆرە سووتەمەنیانە زیانێكی ئەوتۆ بە تەندروستیی گشتی ناگەیەنن.
ئەلشەرق ئەلئەوسەت