لە دوای یەكێتیی ناوەندی ئەسپسواری عیراق، بۆ یەكەمجار لە مێژووی عیراقدا یەكێتیی ئەسپسواری لە كەركوك دامەزرا، سێ گەنجی بەتوانا بەناوەكانی (كاروان محەمەد، هەژان عەبدولڕەحمان و هۆشیار باوەدین) خاوەن بیرۆكەکەن و سەرپەرشتی یەكێتیەكە دەكەن لە كەركوك.
ئەم گەنجانە چەندین فێستیڤاڵ و كار و چالاكیی تایبەت بە ئەسپسوارییان لە كەركوك پێشکەشکردووە، سێ گۆڕەپانی ئەسپسوراییان هەیە، هەروەها چوونەتە شار و شارۆچكەكانی دیكەش، تا بەشداریی لە چالاكییەكاندا بكەن.
كاروان محەمەد كە وەك سەرۆكی یەكێتیی ئەسپسواری هەڵبژێردراوە بە دوالاپەڕەی وت، هەوڵدەدەین لە داهاتوودا ئەسپسواری هاوشێوەی بوارەكانی تری وەرزش پێشبخەین، تا خزمەت بە كەركوك بکەین، چونكە لە رابردوودا ئەسپسواری لە كەركوك دابڕابوو، بەڵام هەوڵماندا ئەم وەرزشە بگەڕێنیینەوە بۆ شارەكە، تا كچان و كوڕان و منداڵان فێری ئەسپسواریی بكەین، ئێستاش چەندین ئەسپسوار لە یانەكەماندا پێشگەیشتوون.
مانۆ وەلید