لقی كەركوكی یەكێتیی نووسەرانی كورد كارا دەكرێتەوە

09:42 - 2025-05-27
هەمەرەنگ
59 جار خوێندراوەتەوە

سەرپەرشتیاری لقی كەركوكی یەكێتیی نووسەرانی كورد رایگەیاند: بە چەندین چالاكی نوێوە، ئەو لقە كارا دەكرێتەوە.
نووسەر و رۆژنامەنووس دانا عەسكەر سەرپەرشتیاری لقی كەركوكی یەكێتیی نووسەرانی كورد بە دوالاپەڕەی وت: دوای پشووی جەژنی قوربان لقەكەمان دەست بە چالاكییەكانی دەكاتەوە و دەستپێكی ئەو چالاكییانەش پانێڵێك دەبێت لەبارەی چیرۆكی كوردی كە چەندین نووسەر لە شارەكانی كەركوك و هەولێر و سلێمانی تێیدا بەشدار دەبن.
وتیشی: لەگەڵ ستافی لقەكەمان بەیەكەوە بڕیار لەسەر پڕۆژە و چالاكییەكانی داهاتوومان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین كۆڕەكانمان لە ئاستی ویستی دۆخی رۆشنبیریی شارەكەماندا بێت، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی شاعیر سەراب زەنگەنە کرد كە لەماوەی چوارساڵی رابردوودا توانیویەتی خزمەتی رۆشنبیر و نووسەرانی كەركوك بكات و ئەركەكانی جێبەجێ بكات.
رزگار شوانی – كەركوك 

بابەتە پەیوەندیدارەکان