جەژنی قوربان لەژێر سێبەری تای خوێنبەربووندا

09:44 - 2025-05-27
هەمەرەنگ
32 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان و سەرهەڵدانی تای خوێنبەربوون لە ماوەكانی رابردوودا، دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پانێڵێك بە ناونیشانی (جەژنی قوربان لەژێر سێبەری تای خوێنبەربوون، چۆن خۆمان بپارێزین؟) رێكدەخات.
بڕیارە پانێڵەکە سەعات 9:30 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27/5/2025 لە هۆڵی (داروین) لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەبچێت بۆ هەریەك لە پ.د.نەهلە محەمەد سەعید (تێڕوانینێك سەبارەت بە تای خوێنبەربوون)، پ.د.محەمەد عومەر (تای خوێنبەربوون لە مرۆڤدا، زانیاری دروست)،
پ.ی.د.حسێن حەسەن (تەندروستی خۆراك و خۆپاراستن لەڕووی ئایین و شەریعەتی ئیسلام).
پ.د.نەهلە بەدوالاپەڕەی وت: هەروەك دەزانن ماوەیەكە تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوە و جەژنی قوربانیش بەڕێوەیە، بۆیە مەترسی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاد دەکات بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی خواردنی گۆشت، بۆیە پێویستە خۆمان بپارێزین و ئەم پانێڵەش هەمان مەبەستی هەیە كە خۆپاراستنە.
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان