ترەمپ واز لە زانکۆی هارڤارد ناهێنێت

11:03 - 2025-05-27
جیهان
65 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واز لە زانکۆی هارڤارد ناهێنێت و بیر لەوە دەکاتەوە سێ ملیار دۆلار لەو بڕە پارەیە وەربگرێتەوە کە بە زانکۆکە بەخشراوە.
ترەمپ لە تۆڕی «تروس سۆشیاڵ» نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی «بیر لەوە دەکاتەوە سێ ملیار دۆلار لەو مینحەیە وەربگرنەوە کە بە زانکۆی هارڤاردی دژە سامی دراوە تا بیدەن بەو خوێندنگە پیشەییانەی لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەن».
ترەمپ ئەو کارە بە وەبەرهێنانێکی نایاب بۆ ئەمریکا وەسف دەکات و دەڵێت «پێویستیی زۆرمان بەو وەبەرهێنانە هەیە».
لەسەر وەرگرتنی خوێندکارانی بیانی و پرسی ناسنامە و باکگراوندی ئەو خوێندکارانە و تۆمەتی دژە سامی، کێشەیەکی قووڵ کەوتووەتە نێوان ئیدارەی ترەمپ و زانکۆی هارڤارد، کە یەکێکە لە زانکۆ دێرینەکانی جیهان و لە ساڵی 1636ەوە لە شاری کامبریدج لە ویلایەتی ماساچوستس دامەزراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان