كەمانچەژەن، سروشت سالار سابیر لە بنەماڵەیەكی هونەردۆست لەدایكبووە، پێیوایە موزیک خۆراكی رۆحە و ئارامی و ئاسوودەیی پێدەبەخشێ.
سروشت سالار بە دوالاپەڕەی وت: لە سلێمانی لەدایكبووم و دەرچووی بەشی میوزیكم لە كۆلێژی هونەر، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسم. لە ساڵی 2015وە سەرقاڵی كاری هونەریم و ئامێری كەمانچە دەژەنم، ئەو ئامێرەی كە پێی دەوترێت جۆزە.
هەروەها وتی: ئەندامی گروپی میوزیكی مەحویم و هاوكاتیش گروپێكی میوزیكمان هەیە بە ناوی (حەبیبە)، لە كۆمەڵێك كۆنسێرت و بەرنامەی رادیۆ و تەلەفزیۆن بەشداریم كردووە.
وتیشی: موزیک خۆراكی رۆحە و كاتێك كە كەمانچە دەژەنم هەست بە ئارامیی و ئۆقرەیی و سووكنایی دەكەم، هێشتا جەستەمان فێر نەبووە كە گوێ لە رۆح بگرێت، چونكە مۆسیقا رۆحمان وەقسە دەهێنێ. بە سەرجەم كارە هونەرییەكانی خۆم دڵخۆشم و لە كۆتاییدا داوا دەكەم با یەكتر قبووڵ بكەین و یەكترمان خۆشبوێت.
سلێمانی، ئالان محەمەد جەزا