عەباس عەبدولڕەزاق
خــوێــندنــەوەیــەكــی شــیكاریی بــۆ ئــەزمــوونــی وەرگــرتــن و كــاری هــونــەری لــە 25/ 5/2025 لە گــەلــەری (COLLECTION STEPHANIE‘PERUSSAC) نمایشکرا، پاش ئەوەی لە پـاریــسی پــایــتەخــتی فــەڕەنــسا پــێشانــگەی هـونـەرمـەنـدی كـورد (رەمـزی قـوتـبەدیـن)كـرایـەوە. لێرەدا دیـد و خـوێـندنـەوەی بـینەرانـی پـێشانـگەكـە و سـەرنـجەكـانـی نێو ئـەو شیکردنەوەیەی بــۆ خــوێــندنــەوەی پەیوەندیی نێوان تــابــلۆكــان و وەرگــرەكــان و هــونــەرمــەنــدەكــە، لــە دەرەنــجامــی خوێندنەوەی كۆمەڵێك چاوپێكەوتنی كورتدا كە لە ساتەوەختی كردنەوەی پێشانگاكەدا كراون، دەخــەمەڕوو.
ئـەم بـابـەتـە پشـت دەبـەسـتێت بـە شـیكاریـیەكـی هـێمایـی و جـوانـیناسـیی لـە روانـگەی وەرگـرتـن و تــیشكخستنە ســەر پــەیــوەنــدیی نــێوان بــینەر و پــێكهاتــەی بــینینی كــاری هــونــەری شــێوەكــاریی و رۆچــوونــە ناوەوەی دەروونـیـی، بــۆ دەرخســتنی ئــەو هێمایانەی تــێیدا شــاردراونــەتــەوە. لــێرەدا نــوســینەكــەمــان گــرنــگی دەـدات بــە چـەمـكەكـانـی ئـامـادەبـوون و چـێژوەرگـرتـن و هـۆشـیاری و نـەبـوون كـە جـیاوازیی مـێژووی كـەسیی تـێیدا بـەرجـەسـتە بووە، وەك (ناوەندێک) لە تێگەیشتنی ئەم ئەزموونە.
دەبـێت ئـەوەیـش بـڵێین کە كـاری هـونـەرمـەنـد تـەنـها بـەرهـەمـێكی هـەڵـواسـراو بە دیوارێکەوە نـییە بـۆئەوەی ببینرێت، بـەڵـكو گـۆڕەپـانـی كـارلـیكی هـــەســـتیی و بـــیری مـــەعـــریـــفییە كـــە لـــەلای وەرگـــر چـــالاك دەبـــێت. لـــەم چـــوارچـــێوەیـــەدا هـــزر و بـــۆچـــونـــی ئــامــادەبــووان دەگــواسترێتــەوە، بــۆ نــموونــە لــەكــاتــی كــردنــەوەی دوایــن پێشانگەیدا، رەمزی قوتبەدین وەڵامــدانــەوەی هــەســتیی و ویژدانیی دووبــارە بــەرهــەم دەهێنێتەوە.
لـە وتـەی یـەكـێك لـە ئـامـادەبـووانـی پـێشانـگاكـەدا كـە ئـەم هـەڵـسەنـگانـدنە بـۆ هونەرمەند دەخـاتـەڕوو، لـەبەردەم تـابـلۆیـەكدا لەنـێوان ئـامـادە بـوون و نەبووندا، زمانی جەستە وەك هەڵگری دەربڕین بەرجەستە دەکات.
تــێبینیەكــە دەڵــێت: تــەنــانــەت پــێم وایــە ئــەگــەر رووی نــەبــینین ئــامــادە بــوونــێكی گــەورەی هــەبێت ئــاراســتەیــەكــی لــێكدانــەوە پــیشان دەدات لــە دەرەوەی پــێكهاتــەی پــێكهێنان تــێدەپــەڕێــت بــەرەو رامــانــی ئــامــادەبــوونــی مـەجـازیی، واتە: نـەبـوونـی رووخسار ئـەوە نـاگـەیـەنـێ كـە مانای لـەدەسـتدان بـێت، بـەڵـكو وەك بـانگهێشـت كـردنـێكە بـۆ ئـامـادەبـوونـێكی دووقۆڵیی كــە لــە رێــگای ئــامــاژە و جــەســتە و روونــاكــییەوە بــنیاد دەنــرێــت . ئــەم نــەبــوونــە هــەڵــقوڵاوی درێــژەدانــە بــە بـیرێـكی عـیرفـانـی كـە بەهۆی لابـردن و سـڕیـنەوەیەوە ئـامـرازێـك بـۆ ئـامـادەبـوون دروسـت دەكـات، بـەرزتـر لـە زمـانـی كـپ بوون، خۆی نمایش دەکات. دەبــینین هونەرمەند ســروشــت و پــەیــوەنــدیی ســۆزداریی دەكــاتــە ســروشــتێکی وەك وێــنەی خــۆی، واتە هاوشێوەی خۆی.
دووبــارە بــوونــەوەی ســۆزدایی ئــامــادەبــوونــی هــەمــیشەیــی و دووبــارە بــوونــەوەی دەربڕینی وەك: (عــاشــقی گــوڵــەكــانــم، عــاشــقی بـــەردەكـــەم و عـــاشـــقی خـــۆرەكـــەم)، بەم وشانە هـــەســـتێكی راستەوخۆ و خاوەن روو نـــاخـــاتـــەڕوو، بـــەڵـــكو نـــوێـــنەرایـــەتـــی یـەكـگرتـنەوەیـەك دەكـات لە نـێوان بـوون و جـیهان و خـود و دیـمەنـەكـاندا .
ئـەم تـێكەڵـبوونـە بە سروشت و بـیرە رۆمـانـسی و عـیرفـانـییەی بـۆ سـروشـت دەگـەڕێـتەوە وەك تێڕوانینێکی رۆمـانـی بـۆ نـاخـی مـرۆڤ . دەبـینین تـوخـمەكـانـی سـروشـت لــێرەدا تــەنــها پــێكهاتــەی دروستکردنی تابلۆکان نــین، بــەڵــكو كــەســایــەتــییەكــی رۆحــانــین كــە خودی وەرگــر لــەگــەڵــیان ئاوێتە دەبێت.
ژیـانـنامـەی كـەسیی هـونـەرمـەنـد و تـێكەڵـبوون لـەگـەڵ دیـمەنـەكـان، وەك چـیا، شـەو تـەنـیایـی، تـابـلۆكـان، ئـامـاژە بـە مـاوەیـەكـی دوور و درێـژ دەدن كـە هـونـەرمـەنـد (رەمـزی قوتبەدین)، لـە سـاڵـە سەختەكـانـی خـەبـاتـی پـێشمەرگـایـەتـیدا، لـە چـیاكـان بـەسـەری بـردوون و لە یادەوەریی خۆیدا هەڵیگرتوو. كـاریـگەریی ئـەو سـەردەمـە لـەسـەر بـیری جـوانـیناسـی هونەرمەند بەردەوامە، بـەتـایـبەتـی لـە رێـگای بــینینی «شــەوانــە»وە، لــەوێــوشەوە حــاڵــەتــێكی بــەردەوامــی كــلێر-ئــۆبــسكور(Clair – Obscure) ی لەلادروســت بووە کە بە هۆیەوە جـیاوازی نـێوان روونـاكـی و سـێبەر بـەرهـەم دەهێنێت. بـێگومـان ئـەم گـرژیـیە تـەنـها تـەكـنیكیی نـییە، بـەڵـكو فـەلـسەفـەیـەكـە دەربـڕیـنی شـەڕی نـاوەوەی نـاخـە لـەنـێوان ئـاشـكرا كـردن و شـاردنـەوەدا، بـا روونـتر بـڵێین: «رووناكی و مانەوە لە تاریكیدایە.»
كـارەكـان لـەلایـەن ئـامـادەبـوویـەكـی تـر بـە ئـۆتـۆ-مـۆرتـێر
(Auto – Morter) پـێناسـەی بـۆ كـراوە كـە پـێیان وایـە هـونـەرمـەنـد (رەمـزی قـوتـبەدیـن) ویسـتویـەتـی لـە پشـتەوەی فـەزای بـینین و لـەنـێوان نـاسـنامـە و مـردندا هـــۆشـــیاری بـــۆ كـــات دابـــنێت، پـــێناســـەی چـــەمـــكی (ســـروشـــتی بـــێدەنـــگ) یـــان (ســـروشـــتی بـــێ گـــیان) دووبـارە بكـاتـەوە، وەك دیـمەنـێكی رامـانـیی بـۆ خـودی خۆی لـەسـاتـەكـانـی نـەمـانـیدا. ئـەو مـەرگ نـاڕوێـنێتەوە بـەقـەد ئـەوەی خـۆ پـێشكەش دەكـات و رووبـەڕووی كـاتـی كـەسـیی خـۆی دەبـێتەوە، وێـنەی (كـوڕەكـە)، تـەنـها لـە كـارگـەكـەیـدا سـەیـری دەكـات (جـۆرێـك لـە پـۆرتـرێـتی بـوونـناسـانـە دروسـت دەكـات، تـێیدا هـونـەرمـەنـد تـەنـها چیرۆک ناگێڕێتەوە، بـەڵـكو بـینەری خـودی خـۆیـەتـی لـە ساتی رامـانـیدا كـە تێکەڵەیەک لەنـێوان (ئـامـادەبـوون و نـەبـوون، داهـێنان و چـاوەڕوان بوون)دا بەرجەستە دەكات .
لـە ئـامـاژەیـەكـی تـری ئـامـادە بـوویـەكدا، باسی جـیاوازیی وەك تـوخـمێكی جـوانـیی لـە ئـەزمـوونـی وەرگـردا دووبـارە دەبــێتەوە، كــە پــەیــوەنــدیی نــێوان بنیادی (پــێكهێنانــی كــاری هــونــەری) واتا: (رەنــگ، ســێبەر و روونــاكــی) و پــێكهاتــەی ســۆزداریی نــاوەكــی دەستنیشان دەكــات. جــیاوازی تــەنــها لــە ئــاســتی تــێگەیشــتنی بــینراودا كــار نــاكــات بــەڵــكو هـەسـتە دژبـەیـەكـەكـانـی وەک: (نـهێنی و سـەرسـامـی، ئـاشـتی و نـیگەرانـی) بـانگهێشـت دەكـات و بـەمـەش جـیاوازیی دەبـێتە زمـانـی هـونـەرەكـە خـۆی و رێـگایـەك بـۆ گـەیشـتن بـە (تـرۆپـكی نـەبـینراو)، لـەنـاو ئـەزمـوونـی جـواننـاسـانـدنـی «جوانیناسیی»دا. لـە كـۆتـایـیدا ئـەم خـوێـندنـەوەیـەدا بـۆ نـمایـشی پـێشانـگەی هـونـەرمـەنـدی کورد (رەمـزی قـوتـبەدیـن) لە پاریس، دەگەینە ئەو راستییەی كـە هـونـەر وەك ئـەزمـوونـێکی دووانـەی نـێوان (وەرگـر) و داهـێنەر(خوڵقێنەر)دا وەهایـە، بـێگومـان ئـەوەش دەردەخـات كـاری هـونـەریی لای رەمــزی قوتبەدین، لــە دەرەوەی چــوارچــێوەی لــێكتــێگەیشــتن لــە بــەهــای كــارە هــونــەریــیەكــان لــە رێــگای دیــالــێكتیكەوە لـە نـێوان ژیـانـی هـونـەرمـەنـد و بـیری وەرگـردا دەردەكـەوێـت، بە ئـامـادە بـوونـی سـۆز و پەیـوەنـدیی بـە هـێما و گـۆڕانـی سـروشـتەوە بـۆ ئـاوێـنەی خـۆد، هـەمـوو ئەمانە پـێكەوە هـێڵكاریی بـیرێـكی هـونـەریی قـوول بـەرجەستە دەکەن كـە لـە (شـێوە)وە بۆ (واتا) و لە (رەنگ)ەوە بۆ(هەست) و لە (بابەت)ەوە بۆ (خود) تێدەپەڕێت.
سەرچاوەكان:
روونــكردنــەوە و وەرگــێڕانــی چــاوپــێكەوتــنەكــان لــە فــەڕەنــسیەوە بــۆ كــوردی بــۆ تــێگەیشــتنیان ، لــە رێگای
Chat GPT و Claudeەوە ئەنجام دراون.
* دارشتنەوەی لێدوانەکانیش لەلایەن عەباس عەبدولرەزاق-ەوە ئامادە کراون.
Barthes Roland La Chambre Claire Gallimard 1980
Didi Huberman Georges Ce Que Nous Voy One Ce Qui Nous
Regrade Minuit 1992
Kandinsky Wassily Du Spirituel Dans Lart Deone 1989
Marleau Panty Maurice Loeil et Fl Esprit Gallimard 1964