شكار نەوزاد دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بە شێوەیەكی ئەكادیمی سەرقاڵی وانەكانی مۆسیقایە و ئامێری سێتار دەژەنێت.
شكار بە دوالاپەڕەی وت: خوێندكاری قۆناغی سێیەمم لە بەشی پەروەردەی هونەری لە زانكۆی سلێمانی و بە شێوەیەكی زانستی زیاتر لە 10 ساڵە سەرقاڵی گۆرانی وتن و ژەنینی سێتارم، سەرەتای كاركردنم بۆ سەنتەری گەنجانی قەزای دەربەندیخان دەگەڕێتەوە كە وەك خوێندنگەیەك بۆ كوڕان و كچان وابوو، بە شێوەیەكی ئەكادیمی وانەكانی دەنگبێژی و ئامێری سێتارم خوێندووە و ئەزموونی زیاتر لە 10 ساڵم هەیە.
وتیشی: لە زۆربەی شارەكان لە چالاكی و فێستیڤاڵ و كۆنسێرت و بۆنەكاندا بەشدارییم كردووە و بەم نزیكانەش لە زانكۆی سلێمانی لە بەرهەمێكی تازەدا بەشدار دەبم.
شكار لە كۆتاییدا وتی: ئامانجم لە كارە هونەرییەكانم پاراستنی فەرهەنگ و كەلتور و هونەری رەسەنی كوردییە كە هەموومان دەبێت بیپارێزین.
شارەزوور،
محەمەد عەبدولڕەحمان