شێر و پیاو

05:31 - 2022-08-12
هەمەرەنگ
739 جار خوێندراوەتەوە

ژنێک دەچێت بۆ لای فاڵچی دەڵێت: مێردەکەم زۆر لەگەڵم خراپە و لێم دەدات، ناتوانم لەگەڵی بژیم، چارەیەکم بکە.
فاڵچی دەڵێت: زۆر قورسە، بڕۆ دوای دوو مانگی تر وەرەوە، دوو تاڵ قژی شێرم بۆ بێنە، چارەی دەکەم.
ژنە دەڕوات، دوای دوو مانگ دێتەوە، دەڵێت: فەرموو ئەوە دوو تاڵ قژی شێر.
فاڵچی دەڵێت: بۆ خاتری خوا چۆن دەستت کەوت، چۆن توانیت دوو تاڵ لە قژی هەڵکێشیت و نەتخوات؟
ژنە دەڵێت: دوو مانگ چووم بۆ دارستان، گۆشتم بۆ برد، وردە وردە لەگەڵی راهاتم، ئیتر سەریم دەخوراند، ئاوا دوو تاڵم لە قژی هەڵکەند و جووڵەی نەکرد.
فاڵچی دەکێشێت بەسەری خۆیدا و دەڵێ: راست بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە  تۆ توانیت شێرێکی دڕندەی بێعەقڵ رام بکەیت و لەگەڵی رابێیت، ناتوانی لەگەڵ پیاوێکی عاقڵدا بژیت؟

بابەتە پەیوەندیدارەکان