نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەیادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پەیەمێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، لەم یادەدا بەڕێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئەو شەهید و تێکۆشەرانە بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا قوربانییان بۆ ئازادی داوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له یادی (50) ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، گهرمترين پيرۆزبايى پێشكهش به بەڕێزتان و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لەم یادهدا بەڕێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئهو شەهید و تێکۆشەرانه بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه. كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يهكێتى، شایستەی رێز و پێزانینە.
جەخت لە ئامادهيى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسهى سياسيى ههرێمى كوردستان و عیراقدا دهكهينهوه. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پتهوکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتهکانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييهكان، ههروهها بۆ کارکردنی هاوبەش لهپێناوی پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان.