یەکگرتووی ئیسلامی: پەنجا ساڵە یەکێتی رۆڵێکی کارا دەگێڕیت و قوربانیی زۆری بەخشیوە

11:31 - 2025-06-01
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، پەنجا ساڵە یەکێتی رۆڵێکی کارا دەگێڕێت و قورانییەکی زۆری بەخشیوە.
دەقی پەیامەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:
بەڕێز / كاك بافڵ تاڵەبانی ـــ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بەڕێزان / ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
سڵاو و رێز.. 
بەبۆنەی یۆبیلی ئاڵتونیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و لەڕێگەی ئێوەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
پەنجا ساڵە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە گۆڕەپانی رزگاریخوازی کوردستان و لەو پێناوەدا قوربانییەکی زۆری بەخشیووە.
لەم بۆنەیەدا جێگای خۆیەتی رۆڵی کاریگەری خوالێخۆشبوو مام جەلال بەرز بنرخێنین، هیوادارین یەکێتی درێژه‌ بدات بە هەمان رێرەوی چەپکە گوڵی مام جەلال.
دووبارە پیرۆزبێت...
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
1/6/2025

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان