چالاكییەكان لە رۆژی جیهانی منداڵان

12:11 - 2025-06-01
هەمەرەنگ
27 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی 1/6 رۆژی جیهانی منداڵان، بە بەشداریی نەخۆشخانەی ئاسیا، قوتابخانەی نێودەوڵەتی ئاسیا، رێكخراوی ئەمین (منداڵانی داون سیندرۆم و ئۆتیزم) سەنتەری رۆشنبیریی سلێمانی، گروپی كارەكتەری دیزنی، گروپی كارەكتەرەكان و (ماجیك شۆو) لەسلێمانی چالاكییەک دەكرێت، چالاكییەكە سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 1/6/2025 لە ماجدی مۆڵی سلێمانی، بەڕێوەدەچێت.

گۆرانی بۆ منداڵان 
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی تایبەت بە رۆژی جیهانی منداڵان، هونەرمەندانیش بەشداری ئەو یادە دەكەن، هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ (هەڤاڵ خانەقینی) و (سەنگەر كەمال) لە ماجدی مۆڵی سلێمانی چەندین گۆرانی پێشكەش دەكەن.
هاوكات لە هەمان شوێن چالاكییەكی هونەریی لەلایەن منداڵانی (فام)ەوە بەڕێوەدەچێت کە گۆرانی و سەما و هەڵپەڕكێ، لەخۆ دەگرێت. 

كەرنەڤاڵی گۆرانی و میوزیك 
لە چەمچەماڵ
هەربەو بۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی، بەشی رۆشنبیریی منداڵانی چەمچەماڵ، خانەی شۆڕش بۆ رۆشنبیریی منداڵان بە هاوبەشی شاری یاری شەهیدان و قوتابخانەی ناحكومی (شاین) و رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، كەرنەڤاڵێكی گۆرانی و میوزیك ساز دەكات، کە تێیدا، سیمینارێكی پەروەردەیی لەبارەی مافەكانی منداڵانەوە بۆ رێبوار سابیر رێكدەخرێت.
كەرنەڤاڵەكە سەعات 8:30ی شەو لە (شاری یاری شەهیدان) لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.

سلێمانی، باشیلا جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان