نە خولم بینیوە و نە كەس فێری كردووم

12:13 - 2025-06-01
هەمەرەنگ
38 جار خوێندراوەتەوە

نیگاركێشێكی گەرمیانی بەبێ ئەوەی هیچ خولێكی مەشق و راهێنانی بینیبێت و هیچ مامۆستایەكی هەبووبێت، توانیویەتی ببێتە نیگاركێش و پیشانگەی تایبەت بە خۆی بکاتەوە. 
هەڵاڵە مەحمود خوێندكاری قۆناغی چوارەمە لە بەشی باخچەی منداڵان- زانكۆی گەرمیان، بە دوالاپەڕەی وت: هەر لە منداڵییەوە خولیای وێنەكێشانم هەبوو، هەربۆیە لە قۆناغی سەرتاییەوە دەستم بە نیگارکێشان کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامم، بەبێ ئەوەی بەشداریی هیچ خولێكی وێنەكێشان بكەم، یان كەسێك فێرم بكات.
سەبارەت بە ستایلی وێنەكێشانی خۆی كە ئەنیمەیشنییە، وتی: هەر لە تەمەنی منداڵییەوە سەیری زنجیرە فیلمە كارتۆنییەكانم دەكرد و سەرنجیان رادەكێشام و هەر ئەمەش وایكرد خولیای وێنەكێشانم لەلا دروست ببێت. 
وتیشی: ئەمە دووەمین جارە بەشداریی لە پیشانگەی هونەریی تایبەت بە وێنەی ئەنەمی (جووڵەیی) دەكەم لەگەڵ چاوان لوقمان- ی هاوڕێم كە ئەویش وەك خۆم خوێندكاری قۆناغی چواری باخچەی منداڵانە، لێرەدا دەبێت بڵێم كە لەهەردوو پیشانگەكە مامۆستا كۆسرەت بورهان هاوكار و 
پاڵپشتم بووە.
بە گشتی لە پیشانگەكە 26 تابلۆ نمایشكران، هەموویان بەوستایلە بوون، ئەو ئەنەمیانەی كە ناوبانگێكی جیهانیان هەیە و گەنجان پێی سەرسامن، ئەو دیمەنانەكە زۆربەمان یادگاریی منداڵیمان لەگەڵیدا هەیە.

گەرمیان. باڵا جاف

بابەتە پەیوەندیدارەکان