یارییە فۆلكلۆرییەكانی گەرمیان

12:17 - 2025-06-01
هەمەرەنگ
18 جار خوێندراوەتەوە

كتێبی (یارییە فۆلكلۆرییەكانی گەرمیان) لە نووسینی ئەحمەد محەمەد لەدووتۆیی 420 لاپەڕە چاپ و بڵاوكرایەوە. 
ئەحمەد محەمەد بە دوالاپەڕەی وت: لەو كتێبەدا باسم لە 160 یاریی فۆلكلۆری گەرمیان كردووە و فەرهەنگۆكێكم بۆ گشت ئەو وشە و چەمكانەی گەرمیان داناوە كە رەنگە لە هەندێ شوێن و ناوچەدا نامۆ و ناڕوون بن.
وتیشی: هەر لە كتێبەكەدا 34 تەتەڵەی زمانم بڵاوكردووەتەوە و لە کۆتایی کتێبەکەدا ئەلبومێكیش هەیە وێنەی ئەو كەسانەی تێدایە كە بە جۆرێك لە جۆرەكان ناویان لە كتێبەكەدا هاتووە، یان كارەكتەری دیار و بەرچاوی ناو یارییە فۆلكلۆرییەكان بوون بە تایبەت ئەوانەی كە كۆچی دواییان كردووە. 
ئەحمەد محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد ئەو یارییە فۆلكلۆرییانە چیرۆكی زۆر لە پشتیانەوەیە، بۆ راهێنانی جەستەیی و ئامادەكردنی منداڵ بووە بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسییەكان ببنەوە. 
گەرمیان، حسێن عە زیز 

بابەتە پەیوەندیدارەکان