رۆژنامه‌ی یومیۆری ژاپۆنی بڵاویكرده‌وه، شیگیرۆ ئیشیبا سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن به نیازه سه‌ردانی واشنتۆن بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی گروپی حه‌وت ده‌ست پێبكات.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه‌یه، سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له چواره‌چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدایه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌رپرسانی ژاپۆنیش ده‌ڵێن: ئاماژه‌كان دڵخۆشكه‌رن به ئاڕاسته‌ی سووكردنی تاریفه گومرگییه‌كان له‌سه‌ر ژاپۆن.
ئەلشەرق ئەلئەوسەت