دەستپێشخەریی بۆ دروستكردنی بووكەڵە و یاری دۆستی ژینگە

11:56 - 2022-08-13
ژینگە
139 جار خوێندراوەتەوە

سانا سیامەند

 یاری مناڵان و بووكەڵە چەندە جوان و سەرنجڕاكێش بن دوای ماوەیەك فڕێدەدرێن و دەچنە تەنكەی خۆڵەوە و بە هۆی پێكهاتە زیانبەخشەكانیان ئەوانیش دەبنە هۆكارێكی تری پیسبوونی ژینگە .
 ئێستا چەندین دەستپێشخەری دەكرێ بۆ ئەوەی ئەو یاریی و بووكەڵانە بەجۆرێك دروست بكرێن كە زیاتر دۆستی ژینگە بن و كەمتر زیان بە ژینگە بگەیەنن.
بازاڕی بووكەڵە و یاری مناڵان و داتایەك  
بە گوێرەی پێگەی ساتیستا داهاتی بازاڕی یاریی مناڵان لە جیهاندا لە ساڵی 2020دا (95) ملیاردۆلار بووە  و قەبارەی بازاڕیشیان لە هەمان ساڵدا (130) ملیار دۆلار بووە، هەر بە تەنها كۆمپانیای (لیگۆ)ی دانیماركی  ساڵانە داهاتەكەی (7.2)ملیار دۆلارە، كۆمپانیای (پاندای نامكۆ)ی ژاپۆنیش قازانجی نزیك دەبێتەوە لە (6.6) هەروەها بە پێی هەندێك داتای تریش هەر مناڵێكی ئەفریقی لە ساڵێكدا (7) دۆلار دەدات بە  بابەتی یاریی، لە كاتێكدا مناڵێكی ئاسیا لە ساڵێكدا (24) دۆلار دەدات بە هەمان بابەت و لە ئەوروپاش مناڵێك (212) دۆلار دەداتە شتومەكی یاریی، مناڵێكی ئەمریكای باكوریش لە ساڵێكدا 300 دۆلار بۆ كڕینی یاری و بووكەڵەخەرج دەكات، ئەمانە لە كاتێكدایە لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، ئیدی ئەو یارییانە زۆرتر پەسەندكران كە یاریی بەكۆمەڵن  و كۆمپانیاكانی ئەو جۆرە یارییانە زۆرترین قازانجیان كرد.
بە پێی لێكۆلینەوەیەكی بنكۆڵكاریش كە لەچەندین وڵاتی جیهاندا كراوە دەركەوتوە بەتەنها لە فەرەنسا ساڵانە 40 ملیۆن یاریی مناڵان فڕێدەدرێنە ناو زبڵدانەكانەوە، ئەمەش زیاتر لەبەر ئەوەیە پێكهاتەی بووكەڵە و یارییەكانی تر وەك بابەتە پلاستیكی و شوشەییەكانی تر نییە و زۆربەیان لە دەرەوەی نەخشەی دووبارە بەكارهێنانەوەن.
دەستپێشخەرییەكان بۆ كەمكردنەوەی زیانە ژینگەییەكان
بە هۆی زیادبوونی هۆشیاریی ژینگەیی لای زۆربەی مناڵان، وای لێهاتووە ئێستا خودی مناڵان داوای قەدەغەكردنی ئەو یارییە پلاستیكییانە دەكەن كە لە رێستۆرانتە خاوەن براندە جیهانییەكانی خواردنی خێرادا پێشكەش دەكرێن و خودی دروستكەرانی ئەو یاریانەش خەریكن پاكڕاگرتنی ژینگە دەكەنە بە شێك لە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆیان لە رێگەی دروستكردنی یاریی و جۆرە بووكەڵەیەك كە ژینگە پیس نەكات، جگە لەمانە لە هاوینی رابردووشدا كۆمپانیای (لیگۆ) نمونەی یەكەمی ئەو یاریانەی خستە بازاڕەوە كە زیاتر دۆستی ژینگەن و خودی یارییەكانیش لەدوبارەبەكارهێنانەوەی بوتڵی خواردنەوە گازیییەكان دروستكرابوون و بڕیاریشی داوە كە جۆرە میكانۆیەك دروست بكات لە جۆری پلاستیكی زیندەیی كە ماوەی چەندین ساڵ بەرگە دەگرن، لە لایەكی تریشەوە كۆمپاینای (گرین تۆیز) ژمارەیەكی زۆری یاری دروستكردووە كە لە دووبارە بەكارهێنانەوەی بوتڵی پلاستیكی شیر دروستكراون.
  پلانە گونجاوەكان بۆ ژینگەیەكی پاكتر 
  هەرچەندە بە رەسمی هیچ ناوەندێك پلانی خۆی رانەگەیاندووە بۆ پاككردنەوەی ژینگە لە بووكەڵە و یارییە فرێدراوەكان، بەڵام لەسەر ئاستی كۆمپانیا و تاكە كەسی كاری باش كراوە و دەكرێت، لەوانەش هەندێك پێیان باشە ئەو یارییانە ببەخشرێنە رێكخراوە خێرخوازییەكان و هەندێك كۆمپانیاش وەك كۆمپانیای (تیراسایكل)لە ئەمریكا لە رێگەی پۆستەوە  بووكەڵە و یاری بێكەڵك وەردەگرێت و لە رێگەی  ئامێری تایبەتەوە پێكهاتەی بووكەڵە و یارییەكان جیا دەكاتەوە و  هەر پێكهاتەیەكیش دەكاتە بابەتێكی تری بەسوود، بۆ نموونە هەندێك یاریی و بووكەڵە تەختە و دار لە پێكهاتەكەیان دا هەیە، كۆمپانیاكە ئەو تەختەو دارە دەهارێت و تێكەڵی پەینی دەكات. 

لە زۆر شوێنیش بۆ نموونە لە هۆنگ كۆنگ كۆمپانیای (هابی باتون)بووكەڵە و یارییەكان بەپێی تەمەنی مناڵەكان بە كرێی دەدەن یان باوك و دایك دەتوانن بیخوازن و دوای تەواوكردنی ئەو قۆناغەی مناڵەكەیان بووكەڵە و یارییەكان وەردەگرنەوە 
 هەروەها زۆر كەسیش لە رێگەی چاككردنەوەی یاریی و بووكەڵە شكاو و لە كاركەوتووەكان و كڕینەوەی بووكەڵە و یاری لەوانەی پێویستیان نییە  بەشدار دەبن لە پاككراگرتنی ژینگە، هەروەها كۆمپانیایەكی وەك  داغۆما)ی فەرەنسیی لە رێگەی پرنتەری  سێدورییەوەوە دەتوانێت پارچەی یەدەگی  پێویستی ئەو یارییانە دروست بكات. 
 سەرچاوە: الشرق الاوسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان