كەركوك یادی رۆژی جیهانیی شانۆ

08:49 - 2022-03-28
هەمەرەنگ
423 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەکشەممە 27/3/2022، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری ‌و هونەری كەركوك لە یادی رۆژی جیهانیی شانۆدا بە هاوكاری تیپی شانۆی ئاشتی، شانۆگەری «هەڵواسینی خۆزگەكان»یان لە شێوەی مینی دراما پێشكەشكرد.
ئەم بەرهەمە شانۆییە نووسین ‌و دەرهێنانی «سیروان بێلانە» بوو، میوزیكی شانۆییەكەش «رزگار حەمە رەووف» ئامادەیكردبوو، ئەكتەرەكانیش بریتیبوون لە «سیروان بێلانە، سەلام زەنگەنە، عەبدوڵڵا كاكەیی».
هەر لە مەراسیمەكەدا قەڵغانی رێزلێنان بەخشرایە ئەو تیپیە هونەرییانەی كە لە نێوان ساڵانی
2020 ـ 2021 چالاكی شانۆییان هەبووە.
لەمبارەیەوە محەمەد سەید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی‌و هونەریی كەركوك، بە دوالاپەڕەی وت: «وەك نەریتێك ساڵانە رۆژی جیهانیی شانۆ بەرز رادەگرین، چونكە باوەڕمان وایە شانۆ هونەرێكی زیندووە و نابێت پشتگوێی بخەین».
هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان