بەهۆی مەلەکردن لە رووباری سیروان گەشتارێکی عەرەب خنکا

04:48 - 2025-06-08
کوردستان
113 جار خوێندراوەتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێکی تەمەن 21 ساڵ بەهۆی مەلەکردن لە رووباری سیروان خنکا.

لەسنوری ناحییەی مەیدان لە گەرمیان گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب بەناوی جابر نجم حمود، لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

ئەو گەشتیارە تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتووی شارەبان بووە، بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چوونەتە ناحیەی مەیدان و لەوێ بۆ مەلەکردن چووەتە ناو رووباری سیروانەوە.

پۆلیس گەرمیان رایگەیاندووە، ئەو سێ هاوڕێیەی کە لەگەڵیدا بوون لەکاتی روداوەکەدا دەستگیر کراون و تەرمی گەنجەکەش بەمەبەستی توێکاری بۆ پزیشکی داد نێردراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان